Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ی بۆرصه‌وه‌ نه‌وت بفرۆشێت


په‌یام

به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ به‌های نه‌وتی‌ ولاَته‌كه‌ی، حكومه‌تی‌ ئێران بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی له‌ رێگه‌ی بۆرسه‌وه‌ بۆ فرۆشتن خسته‌ڕوو.


هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌ سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌سه‌ر ئێراندا كه‌ كه‌رتی نه‌وت له‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌ ئامانج، وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رێگه‌ی بۆرسه‌ی وزه‌ی تارانه‌وه‌ نه‌وتی بۆ فرۆشتن خسته‌ڕوو.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، داواكاریی خواستی كڕینی نه‌وتی ئێران له‌ رێگه‌ی بۆرسه‌ی وزه‌ی تارانه‌وه‌، ناكرێت له‌ 35 هه‌زار به‌رمیل كه‌متر و له‌ 100 هه‌زار به‌رمیل زیاتر بێت.

له‌و رێكاره‌دا كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، مه‌رجی ئه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ پێشه‌كی بڕی له‌سه‌دا 10ی كۆی گشتیی نرخی نه‌وتی داواكراو بنێردرێت و نزمترین نرخ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بریتییه‌ له‌ 79 دۆلار و 15 سه‌نت و به‌رزترین نرخیش به‌ پێی هه‌ڵكشان له‌ نرخه‌كاندا دیاریی ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ ئێران شێوازی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ له‌سه‌دا 20ی به‌ ریالی ئێرانی ده‌بێت و له‌سه‌دا 80ه‌كه‌ی دیكه‌ به‌ دراوی دیكه‌ و به‌ قه‌رز ده‌بێت.

له‌ رێگه‌ی ئه‌م رێكاره‌وه‌ حكومه‌تی‌ ئێران ئامانجییه‌تی به‌ر له‌ سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می سزاكان به‌سه‌ریدا، به‌های نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی به‌رزبكاته‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ری ئاڵوگۆڕی نه‌ختینه‌ بكات.
   

140 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر