Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. 15 ئه‌فه‌سه‌ری پۆلیس به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستگیركران

په‌یام

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی 15 ئه‌فه‌سه‌ری پۆلیسی كه‌ركووكی ده‌ستگیر كرد كه‌ پێنجیان كوردن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ كه‌ركووك به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند "15 ئه‌فسه‌ری‌ پۆلیس كه‌ عه‌ره‌ب و توركمان و كوردیشیان تێدایه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌سته‌به‌سه‌ر كراون".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایكرد "ئه‌فسه‌ره‌كان به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌وانه‌ش به‌هه‌ده‌ردانی‌ پاره‌ و مامه‌ڵه‌ كردن به‌ موڵكی‌ گشتییه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ عێراق ده‌ستگیر كراون".

به‌پێی‌ زانیاییه‌كان به‌شێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ پێشتر له‌ لیژنه‌ی‌ كڕینی‌ پۆلیسی‌ كه‌ركووكدا بوون و، 10 ڕائید و سێ‌ موقه‌ده‌م و دوو نه‌قیبی‌ پۆلیسن. له‌و 15 ئه‌فسه‌ره‌ش پێنجیان كوردن.

ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ كه‌ركووكه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و، بڕیاره‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، له‌ ئه‌گه‌ری‌ ساغبوونه‌وه‌ی‌ تۆمه‌ته‌كانیش دۆسیه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی‌ دادگا ده‌كرێـت.

134 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر