Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: خۆراكی ئه‌ندامیی ڕێگه‌ له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت

په‌یام

توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ئه‌و جۆره‌ خۆراكه‌ی دیارییكرد كه‌ ڕێگه‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ ده‌گرن.

ژماره‌یه‌ك زانا و توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی گه‌یشتنه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی‌ كه‌ (خۆراكه‌ ئه‌ندامییه‌كان) مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌ جۆرێكی دیارییكراو له‌ جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2016 له‌سه‌ر 70 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه‌‌و به‌پێی ڕێژه‌ی خۆراكی ئه‌ندامیی له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیاندا بۆ چوار گرووپ دابه‌شكراون.

ڕۆژنامه‌ی‌ (ئیندپندنت)ی به‌ریتانی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌‌و نووسی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ژه‌مه‌كانیاندا خۆراكی ئه‌ندامیی به‌كارده‌به‌ن به‌راورد به‌ كه‌سانی دیكه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه‌متر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن.

خۆراكی ئه‌ندامیی ئه‌و خۆراكانه‌ن كه‌ به‌ هیچ جۆرێك (له‌ناوبه‌ری مێروو) و (په‌ینی كیمیایی)یان تێدا به‌كارنه‌هاتووه‌، یان بۆهێڵه‌كانیان نه‌گۆڕاوه‌.

334 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر