Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نگێلا مێركڵ خۆی‌ بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كاندید ناكاته‌وه‌

په‌یام

ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی، ئاشكرایكرد خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌ی له‌ كانوونی یه‌كه‌مدا و پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 2021دا كاندید ناكاته‌وه‌.


له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هێسن به‌ده‌ستهاتوون، رێكخستنه‌كانیان له‌ پارێزگاكه‌ و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتیش بوونه‌ته‌ جێگه‌ی نائومێدیی بۆ پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی.

ئه‌نگێلا مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ وه‌ك راوێژكار و هاوكات وه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی مه‌سیحی هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیی ده‌كات.

مێركڵ باسی له‌وه‌شكرد كه‌ پێویسته‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ هه‌ڵبده‌نه‌وه‌ و وتیشی"خۆم كاندید ناكه‌م بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی مه‌سیحی كه‌ بڕیاره‌ له‌ كانوونی یه‌كه‌مدا له‌ هامبۆرگ به‌ڕێوه‌بچێت".

 هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانی 2021یشدا له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی یه‌كێتیی مه‌سیحی بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا خۆی كاندید ناكاته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی سیاسی دیكه‌ نادات.  

84 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر