Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌شاری كه‌ركوك به‌هۆی یاری "په‌بجی"یه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا

په‌یام

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركووك ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌  "به‌هۆی یاری په‌بجی له‌نێوان دوو هاوڕێدا كێشه‌ درووستبووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌سێك كه‌ له‌ نزیك رووداوه‌كه‌دا بووه‌ كوژراوه‌".

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ی كه‌ركوك، دوو گه‌نجی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یران به‌هۆی یاری په‌بجیيه‌وه‌ كێشه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان، سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌ بووه‌، یه‌كێكیان له‌ هاوڕێكه‌ی تووڕه‌ بووه‌ گوایه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا به‌هانایه‌وه‌ نه‌چووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دۆڕاوه‌".

هاوكات سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، یه‌كێك له‌و دوو گه‌نجه‌ی به‌هۆی په‌بجیيه‌وه‌ كێشه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوانیان چه‌كی پێبووه‌ و ته‌قه‌ی كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش هاوڵاتیه‌ك كه‌ له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی وه‌ستاوه‌ به‌ركه‌وتووه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پێش چه‌ند رۆژێك لیژنه‌ی فتوای یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی لقی سلێمانی له‌سه‌ر یاری په‌بجی كۆبوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی یاری په‌بجیان له‌هه‌ندێ كات و حاڵه‌تدا به‌ حه‌رام دانا. 

378 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر