Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تونس.. كچێك خۆی به‌ كاروانێكی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا ته‌قانده‌وه‌

په‌یام

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ خۆكوژی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ تونسی‌ پایته‌خت رویدا و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وته‌وه‌. 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تونس، رایگه‌یاند كرده‌ خۆكوژییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كچێكی به‌ڕه‌گه‌ز تونسی ته‌مه‌ن 30ی ساڵ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ له‌ شه‌قامی حه‌بیب بورقیبه‌ خۆی به‌ ئۆتۆمبێڵێكی هێزه‌كانی پۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

هاوكات چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كاروانێكی‌ ‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ تونس كراونه‌ته‌ ئامانج له‌كاتێكدا كه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی‌ زۆر له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌ هه‌بوه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ (8) كارمه‌ندی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ تونس له‌و روداوه‌دا، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ برینداربوون.


132 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر