Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌كه‌لار به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزینه‌وه‌؛ جوڵه‌ی ئۆتۆمبیل ده‌وه‌ستێنرێت



له‌ بانگه‌وازێكدا داواده‌كرێت سبه‌ی‌ چوار شه‌ممه‌ به‌هۆی‌ گرانبوونی‌ نرخی‌ به‌نزینه‌وه‌ جووڵه‌ی‌ ئۆتۆمبیل له‌ناو بازاری‌ شاری‌ كه‌لار بوه‌ستێنرێت.

له‌ بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه‌، ئاشکرایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخی بەنزین لەهەرێمی کوردستان لەچاو ناوچەکانی تری حکومەتی عێراق ڕولە هەڵکشانە، ئێمەش لەسۆنگەی هەست کردن بەبەرپرسیارێتی هەڵدەستین بەئەنجامدانی چالاکیەک کە جوڵەی ئۆتۆمبێل لەشەقامی سەرەکی شار(فلکەی شار) دەوەستێنین، چونکە پێمان وایە ئەم بەرزوبونەوەیە ئاسای نیەو دەستی دەسەڵاتی لەپشتە ،چونکە حکومەتی عێراق لەپاڵاوگەکانی هەرم نەوت دەپاڵێوێت و بەنزین بەرهەم دێنێت هەروەک لەقسەکانی (جەبار لعێبی) دەردەکەوێت دەڵێت(بەرپرسانی هەرێم دەڵێن ئێمەدەتوانین پێداویستی بەنزین پڕبکەینەوە لەبەرئەوەشە ئێمەلەپاڵاوگەی هەرێم لە پاڵاوگەی قەیوان و پاڵاوەی کەڵەک بەنزین بەرهەم دێنین بۆشوێنەکانی تر)....

هه‌روه‌ها داواكراوه‌، بۆئەومەبەستە ڕۆژی چوارشەمە وەک فشارێک ئۆتۆمبێلەکانمان لەشەقامێکی سەرەکی شار دەکوژێنینەوە، داواتان لێدەکەین هاوکارمانبن، چونکە هیچ قسەیەک نامێنێتەوە کەگەرمیان لەگەڵ خانقین و جەلەولا چەند کیلۆمەترێک نێوانیانە بەنزین لەوێ 450 بێت لێرە 800 


134 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر