Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ چله‌ی ئیمام حوسێن؛ 4 ملیۆن زیاره‌تكاری شیعه‌ چوونه‌ته‌ كه‌ربه‌لا


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: زیاره‌تكارانی مه‌راسیمی چله‌ی ئیمام حوسێن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و چوار ملیۆن بیانی بۆ یاده‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ پارێزگاكه‌.


مه‌حفوز ته‌میمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌ران بۆ یادی ئه‌مساڵی یادی چله‌ی ئیمام حسێن ملیۆنان كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت. 

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه‌و كارمه‌ندی پێویستیشی بۆ پاراستنی یاده‌كه‌ ته‌رخانكردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش په‌نایان بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی خۆبه‌خشیش كار بكه‌ن له‌پێناو سه‌رخستنی مه‌راسیمه‌كه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، عه‌لی مه‌یالی جێگری پارێزگاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاندووه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ 30 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ ئه‌ركدا بوون و 21 هه‌زار ئامرازی گواستنه‌وه‌ بۆ میوانه‌كان دابینكراوه‌، له‌گه‌ڵ 10 هه‌زار كۆشكی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.

102 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر