Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی ئیندۆنیسیا دۆزرایه‌وه‌


په‌یام

پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی ئیندۆنیسیا دۆزرایه‌وه‌و سه‌رجه‌می‌ سه‌رنشینه‌كانی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تیمه‌كانی گه‌ڕان و پشكینین پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی ئیندۆنیسیایان دۆزییه‌وه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه‌ دوای 13 خوله‌ك له‌ فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی جاكارتا، به‌ 189 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ ناو ده‌ریا و تێكشكا و هه‌موو سه‌رنشینه‌كانیش گیانیان له‌ده‌ست دا.


دوێنێ‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ ئیندۆنیزی‌ كه‌ له‌ شاری‌ جاكارتاوه‌ ویستوویه‌تی به‌ره‌و شاری پانگال پینانگی دوورگه‌ی سوماترا بفڕێت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ هه‌ستانی كه‌وته‌ خواره‌وه‌.
به‌رپرسانی‌ ئیندۆنیزیا ڕایانگه‌یاندووه‌ "فڕۆكه‌كه‌ له‌ كاتژمێر شه‌ش و 20 خوله‌ك فڕیوه‌ و، پاش 13 خوله‌ك له‌ فڕینی‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵی‌ پچڕاوه‌".

سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی گه‌ڕان و پشكنینی‌ ئیندۆنیزیا ئاشكرای‌ كردووه‌ "فڕۆكه‌كه‌ به‌ 181 سه‌رنشین و حه‌وت كارمه‌نده‌وه‌ كه‌ دوانیان فڕۆكه‌وانن، كه‌وتووه‌ته‌ نێو ده‌ریاوه‌".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ له‌ قووڵایی‌  30 مه‌تری‌ نێو ده‌ریادایه‌ و، له‌لایه‌ن چه‌ند تیمێكه‌وه‌ كه‌ له‌ 300 كه‌س پێكهاتوون، پاشماوه‌كه‌ی‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.
فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانیی لیۆنه‌ و له‌ جۆری بۆینگ - 737 ماكس هه‌شته‌، یه‌كێكه‌ له‌و فڕۆكه‌ نوێیانه‌ی كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌م دواییانه‌ كڕیویه‌تی.

299 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر