Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەندکرد


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سندكرد.

شیروان زرار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران و وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان به‌ په‌یامی  ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌ك خۆی په‌سندكرد.

ووته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌رێم وتیشی: ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی كه‌ په‌سه‌ند كراون ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و تانه‌ی لێ نادرێت.

له‌كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی هه‌ڵبژاردن بڕیاریدابوو په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی كۆمیسیاران بێت، به‌ڵام دادگای پێداچونه‌وه‌ له‌سه‌ر تانه‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و پاڵپشت به‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ پێداچونه‌وه‌ پێنج كۆمسیاره‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی په‌سه‌ندكردنی‌ ئه‌نجامه‌كانیان تێپه‌ڕاند.

هه‌روه‌ها پاش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن كۆمسیارانی پارتی و یه‌كێتی به‌ ڕێكه‌وتنی پێشوه‌خته‌و  ڕه‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان و له‌ نێویشیاندا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌یان سكاڵایان تۆماركرد، به‌ڵام بێ گوێدانه‌ سكاڵاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكرد.



107 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر