Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن له‌سه‌ر پێدانی پاداشتی كارمه‌ندانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسیی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌كه‌ن  تاوتوێی سه‌رفكردنی پاداشتی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆن نه‌كراوه‌ و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ ده‌كه‌ین تا بزانین رێكاره‌كانی دوای ئه‌نجامه‌كان چۆن ده‌بن و چی له‌سه‌ر ئێمه‌ پێویسته‌.

شیروان زرار وتیشی: كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌قی خۆیانه‌ داوای پاداشته‌كه‌یان بكه‌ن، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن كه‌ پاداشتی كارمه‌ندان دوانه‌خرێت و به‌زووترین كات بدرێت، هه‌ر كاتێكیش له‌ ئه‌نجومه‌ن بووه‌ بڕیار بۆ سه‌رفكردنی، ئه‌وكاته‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن.

له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان 41 هه‌زار كارمه‌ند به‌شدارییان له‌ پڕۆسه‌كه‌ كرد و بنكه‌كانی ده‌نگدانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام پاش یه‌ك مانگ به‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا پاداشتی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش نه‌كراوه‌.

284 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر