Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی ناوه‌ندی: ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هەرێم له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دا نییه‌


په‌یام

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق، كازم عوقابی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئیداره‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ بچنه‌ ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا هه‌نگاوی پێویست هه‌یه‌ حكوومه‌تی نوێ بیگرێته‌به‌ر.


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق سازیكرد، عوقابی روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدان.

وتیشی: "هه‌وڵده‌درێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر سه‌ربه‌وێ بن. دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووكرد له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌ به‌ به‌غدا. هه‌ڵویستی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ زۆر ئه‌رێنیی بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا رێگری هه‌یه‌".

عوقابی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌نگاوی پێویست هه‌یه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵیبگرن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی وڵات بكه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ئیداره‌ و رزگارمان ببێت له‌ بوونی زیاتر له‌ یه‌ك ده‌روازه‌ی گومرك.


268 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر