Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌سعودییه‌ ده‌كات سزای له‌سێداره‌كان رابگرێت


په‌یام

دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر شه‌ش هاوڵاتیدا سه‌پاند به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه‌ له‌ ساڵی 2011 دا شاره‌زایانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوایان له‌و وڵاته‌ كردووه‌ له‌ سێداره‌دانی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ ڕابگرن.


ئه‌و شاره‌زایانه‌ ئاشكرایانكردووه‌: ئه‌و شه‌ش هاوڵاتییه‌ سعودیه‌ له‌ كاتی به‌هاری عه‌ره‌بیدا ته‌مه‌نیان له‌ خوار 18 ساڵییه‌وه‌ بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ش جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌، به‌ یاسای پاراستنی منداڵیشه‌وه‌ كه‌ سعودیه‌ دانی پێداناوه‌.

شاره‌زایانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌ و ناچار كراون دان بنێن به‌ كارێكدا كه‌ نه‌یان كردووه‌ و ڕێگه‌یان لێگرتوون له‌وه‌ی یارمه‌تی یاسایی ته‌واو وه‌ربگرن له‌ڕێی دادگاوه‌ و و نه‌یان هێشتووه‌ بگه‌ن به‌ هۆكارێك تاوه‌كو سكاڵا تۆمار بكه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ له‌ دادگایه‌كی ڕیاز كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دۆسیه‌ی تیرۆر دادگایی كراون.

دوای كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچی، هه‌موو ئاماژه‌كان خراونه‌ته‌ سه‌ر تۆماری سعودیه‌ له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤدا، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریشی لێده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی به‌ ڕابه‌رایه‌تی سعودیه‌ ئه‌نجامی ده‌دات له‌ یه‌مه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نی تێدا كوشتووه‌ كه‌ منداڵیشیان تێدایه‌.


80 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر