Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتۆ داوا له‌ روسیا ده‌كات پابه‌ندی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ببێت


په‌یام

سكرتێری گشتیی ناتۆ نیگه‌رانیی‌ ئه‌ندامانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ له‌ پێشێلكردنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ڕاگه‌یاند و، داوای‌ له‌ ڕووسیا كرد پابه‌ندی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ بێت.


یانس ستولتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگه‌یاند "كێشه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی هێزه‌ ئه‌تۆمییه‌ مه‌ودا مامناوه‌نده‌كان كه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیا هه‌یه‌، له‌ پابه‌ندنه‌بوونی ڕووسیا به‌ ڕٍێككه‌وتننامه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌".

سكرتێری گشتیی ناتۆ وتیشی‌ "ڕووسیا به‌ جێگیركردنی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كه‌ توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمییان هه‌یه‌ له‌ ئه‌ورووپا، ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی پێشێل كردووه‌" و، داوای لێ‌ كرد ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌ جێبه‌جێ بكات كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ ده‌یخاته‌ ئه‌ستۆی.

ستولتنبێرگ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ "سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناتۆ نیگه‌رانن له‌ كرده‌وه‌كانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكردنی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ و، وتیشی‌: هیچ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك ناتوانێت به‌ پابه‌ندبوونی ته‌نها لایه‌نێك درێژه‌ی پێ بدرێت".

ئه‌م قسانه‌ی‌ سكرتێری گشتیی ناتۆ پاش ئه‌وه‌ دێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، ڕووسیای‌ به‌ پێشێلكردنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیی‌ نێوانیان تۆمه‌تبار كرد و، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

115 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر