Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌كدارانی داعش موختاری گوندێكی باشووری كه‌ركووكیان كوشت


په‌یام

پۆلیسی‌ كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش موختاری گوندێكی باشووری كه‌ركووكیان كوشتووه‌.


ئافراسیاو كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند "چه‌كدارانی‌ داعش موختاری (گوندی جاسمیه‌)یان له‌ باشووری كه‌ركووك كوشتووه‌ و، ته‌رمه‌كه‌یان به‌ ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیوه‌".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی كه‌ركووك وتیشی‌ "به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ست پێ‌ كردووه‌".

ئه‌م هێرشه‌ی‌ داعش له‌ كاتێكدایه‌ به‌رده‌وام پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ گوند و ناوچه‌كانی‌ كه‌ركووك و، دیاله‌ و، سه‌ڵاحه‌ددین و مووسڵ ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی هاتنی‌ ڕێكخراوی‌ داعش له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق نه‌یتوانیوه‌ پاشماوه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ناو ببات و ئاسایشی‌ ئه‌و ناوچانه‌ بپارێزێت.

149 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر