Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌نها له‌ 44 ساڵی رابردوو؛ 60% ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ كوژراوون


په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتێك مرۆڤ له‌ 44 ساڵی رابردوودا،  له‌سه‌دا60ی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی له‌ناوبردووه‌.

له‌ راپۆرتێكدا كه‌ 59 زانا به‌شدارییان تیادا كردووه‌ سندوقی نێوده‌ڵه‌تی بۆ گیانله‌به‌ره‌ كێوییه‌كان ئاماژه‌ی به‌ له‌ناوچونی گیانداره‌ كیوییه‌كان كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی سته‌مكارییه‌كانی مرۆڤ ده‌رهه‌ق به‌ سروشت، ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كانی، خشۆك و ماسی و باڵنده‌ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 60 ژماره‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه‌. 

زاناكان له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 16 هه‌زار و 704 ئاژه‌ڵ و زیاتر له‌ چوار هه‌زار جۆری ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان له‌ جۆری شیرده‌ری باڵنده‌ و خشۆك ئه‌نجامداوه‌ و ده‌ركه‌وته‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ له‌ ساڵی 1970 بۆ  ساڵی 2014 به‌ رێژه‌ی  له‌سه‌دا  60كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هۆشداری ئه‌وه‌ش دراوه‌ كه‌ به‌رده‌وامبوونی سته‌مكارییه‌كانی مرۆڤ ده‌رهه‌ق به‌ سروشت، هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر شارستانییه‌ت دروست ده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ناوبردنی دارستانه‌كان، سوود وه‌رنه‌گرتن و خراپ به‌كارهێنانی زه‌وییه‌كان زیان به‌ سروشت و رووبه‌ره‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و رێگریش ده‌كات له‌ چالاكی په‌ره‌سه‌ندنی شارستانییه‌ت.
لای خۆیه‌وه‌ مایك باریت به‌رپرسی سندوقی نێوده‌ڵه‌تی بۆ گیانه‌وه‌ره‌ كێوییه‌كان، له‌ راپۆرته‌كه‌دا وتوویه‌تی: ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 44 ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر به‌ ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان كراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی مرۆڤ به‌ رێژه‌ی 60 له‌سه‌دا كه‌مببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كیشوه‌ره‌كانی ئه‌مریكای باكوور و باشوور و ئه‌فریقیا و ئه‌ورووپا و ئوستڕالیا له‌گه‌ڵ چین ته‌واو له‌ دانیشتوان خاڵی ده‌بوون.

249 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر