Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مب به‌رده‌وامه‌ له‌ گرتنه‌به‌ری رێكار دژی په‌نابه‌ران


په‌یام

دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌وڵێكی‌ نوێدا بۆ دژایه‌تیكردنی‌ په‌نابه‌ران، پلانی داناوه‌ ڕێگری له‌ مافی هاووڵاتیبوونی‌ ئه‌و منداڵانه‌ بكات كه‌ له‌و خێزانانه‌ له‌دایك ده‌بن خۆیان هاووڵاتیی ئه‌مریكا نین.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، له‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند "ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و ڕێكاره‌ بهێنێت كه‌ مافی هاووڵاتیبوون ده‌داته‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ خاكی ئه‌مریكادا له‌دایك ده‌بن به‌ڵام خێزانه‌كه‌یان هاووڵاتیی ئه‌مریكا نین، یان كۆچبه‌ری نایاسایین".

سه‌باره‌ت به‌ شه‌رعییه‌تی‌ هه‌نگاوێكی له‌و شێوه‌یه‌، تره‌مپ وتی "ده‌ڵێن كه‌ ده‌توانم له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌م".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "یاساناسانی كۆشكی سپی له‌و پێشنیازه‌ی ده‌كۆڵنه‌وه‌".

هاوكات تره‌مپ له‌ تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ كرد كه‌ له‌ سنووری‌ مه‌كسیكه‌وه‌ ڕوو له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن و ڕایگه‌یاند "له‌مه‌ولا به‌ هێزی‌ چه‌كداری‌ ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌ و ڕێگری‌ له‌ هاتنیان ده‌كه‌ن".

95 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر