Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی به‌غدا ده‌كات


په‌یام

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر پرسی كه‌موكوریه‌كانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی‌ عێراق داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت چه‌ندین دۆكۆمێنتی گونجاوی ئاماده‌ كردوه‌‌و ته‌واوی بۆشاییه‌كانی پرژه‌ یاسای بودجه‌ی له‌ به‌رژه‌وندی هاولاَتیانی‌ هه‌رێم تاوتۆی كردوه‌.


ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بلاَوكرده‌وه‌‌و رایگه‌یاند له‌ سۆنگه‌ی هه‌ستكردنم به‌ به‌رپرسیارێتێ ئاینی و ئه‌خلاقی و نیشتیمانی داواكارم بتوانین له‌ ئاست بابه‌ته‌ نیشتیمانیه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچون بین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا روبه‌روی پرسێكی نیشتیمانی ده‌بینه‌وه‌ كه‌ كه‌مته‌رخه‌می تیدا نه‌شیاوه‌، ئه‌ویش پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوجه‌ی عیراق و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌یه‌. 

 ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت داواكارم له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئاستی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین بۆ دراسه‌كردنی كه‌موكوڕی و بۆشاییه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌و ڕێگه‌ نه‌ده‌ین به‌ناوی بابه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ و هه‌ندێ چه‌مكی شۆڤێنیستیه‌وه‌ هاوڵاتیان دوچاری قه‌یرانی دارایی و ئابوری بكرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌هێڵین به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندی هێزو گروپ و ده‌سته‌ له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ بێت.

 له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌زموندارێك له‌و بواره‌دا دۆكۆمێنتی گونجاوی ئاماده‌ كردوه‌ ته‌واوی بۆ شاییه‌كانی تاوتۆی كردوه‌.

168 جار خوێندراوەتەوە
30/10/2018

بابەتی زیاتر