Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و دانمارك گرژی تێكه‌وت؛ دانمارك باڵوێزه‌كه‌ی له‌ تاران بانگرده‌وه‌


په‌یام

حكومه‌تی دانمارك باڵوێزه‌كه‌ی خۆی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران بانگكرده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و وڵاته‌ ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌ پشت هه‌وڵی تیرۆركردنی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بووه‌ كه‌ له‌ دانمارك نیشته‌جێن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانمارك، ئه‌ندرس سامویڵسن، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، دانمارك باڵوێزه‌كه‌ی خۆی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران بانگكردوه‌ته‌وه‌و تارانیشی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه‌ چه‌ند كه‌سێك تیرۆربكات له‌ناو خاكی دانماركدا.


وه‌زیره‌كه‌ی دانمارك ووتی، حكومه‌تی دانمارك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ قبوڵ ناكات كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی هه‌وڵ بدات كرده‌ی كوشتنی كه‌سانێك ئه‌نجام بدات كه‌ له‌ناو خاكی دانماركدان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانمارك داواشی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه‌ سزای نوێ به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنن.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دانمارك، لارس لوكی راسموسن، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، هه‌وڵی ئێران و هه‌ر وڵاتێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی كوشتن له‌ناو خاكی دانماركدا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌. 

سه‌رۆكی حكومه‌تی دانمارك ووتیشی، تاوتوێی گرتنه‌به‌ری رێكار له‌  دژی ئێران ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی حكومه‌تی دانمارك به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، تاران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌ هه‌وڵی ده‌زانێت بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئێران.

له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌، ئه‌ركان جاف
سه‌رچاوه‌، روسیا توده‌ی

74 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر