Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا داوا ده‌كات شه‌ری یه‌مه‌ن كۆتایی پێبهێنرێت


په‌یام

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، داوای كرد له‌ میانی 30 رۆژدا له‌ یه‌مه‌ن ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌ربكرێت و گفتوگۆكانی ئاشتیی ده‌ستپێبكات.


له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریكا پێشكه‌شیكرد، جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سعوودیه‌ و ئیمارات كه‌ له‌ئێستادا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر حووسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌بێت به‌ قوربانی له‌ هێرشه‌كاندا به‌ڵام  له‌ ئه‌نجامدا جه‌نگه‌كه‌ هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت و هاوڵاتیانیش زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌من له‌ جه‌نگ.

ماتیس وتیشی: له‌ پێناو چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ندا خوازیارن له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا هه‌مووان له‌ ده‌وری مێزێكی ئاشتییدا دابنیشن كه‌ ده‌سته‌به‌ری ئاگربه‌ست و كشانه‌وه‌ له‌ سنووره‌كان و راگرتنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان بكات.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا  به‌پێویستی زانی ده‌ست به‌ گفتوگۆكانی ئاشتیی بكرێت و وتی:پێیوایه‌  سعوودیه‌ و ئیمارات ئاماده‌ی دانوستان و گفتوگۆ بن و ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان ده‌رگایان به‌ڕووی مارتن گریفسی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ یه‌مه‌ن، دانه‌خستایه‌ ئێستا پڕۆسه‌ی ئاشتی زیاتر پێشڕه‌وی كردبوو.

جه‌نگی یه‌مه‌ن له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی (2015) له‌ نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و چه‌كدارانی حوسی له‌و وڵاته‌ ده‌ستی پێكردوه‌ و تائێستا نزیكه‌ی (10)هه‌زار كه‌س كوژراون كه‌ زۆربه‌یان كه‌سانی مه‌ده‌نی بون و هاوكات زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌و وڵاته‌ توشی نه‌خۆشی و كه‌مخۆراكی و به‌دخۆراكی بون و به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ ساڵ و دوساڵ دوا ده‌كه‌وێت.

78 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر