Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا لێدوانی توند دژی یه‌كتری ده‌ده‌ن


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و لێدوانه‌كانی ئه‌و وه‌زیره‌ به‌ نه‌خوێنده‌وارانه‌و به‌لاڕێدابه‌ر ناوده‌بات.

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران  له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی رایگه‌یاند ڕایگه‌یاند: ڕونكردنه‌وه‌كانی مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئابووری ئێران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، نه‌خوێنده‌وارانه‌ و به‌لارێدابه‌ره‌

قاسمی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌مریكا جه‌نگی ده‌رونی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و وتیشی: پیلانه‌كانی ئه‌مریكا دژ به‌وڵاته‌كه‌ی شتێكی نوێ نییه‌ لێدوانه‌كانیشیان به‌لاڕێدابه‌ره‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئابووری ئێران سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌دا 8 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی جیهان نیشانی ده‌دات به‌رامبه‌ر به‌ گه‌مارۆكانیان بۆسه‌ر ئێران و جه‌نگی ده‌رونی ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا ماوه‌ی 40 ساڵه‌ له‌و هه‌وڵانه‌  به‌رده‌وامه‌ و هیچ كاتێكیش سه‌رنه‌كه‌وتووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز بووه‌ و چالاكییه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌ك جاران نه‌ماوه‌.

133 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر