Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ كۆتا دانیشتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت


په‌یام

به‌پێی راگه‌یاندراوێكی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ كۆتا كۆبونه‌وه‌ی خولی چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوو ته‌وه‌ریش له‌ به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌دایه‌.

كارنامه‌ی كۆتا دانیشتنی خولی چواره‌م كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ به‌شی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆتایی هاتنی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ پێی حوكمی ماده‌ی شه‌ش له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كرێت، دواتریش و له‌ بڕگه‌ی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان وتارێك پێشكه‌شده‌كات.

هاوكات بڕیاره‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی حه‌وتی تشرینی دووه‌م  به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار رێڤینگ هروری كه‌ له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت..

90 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر