Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دلێر ماوه‌تی‌: دەبێت پۆستی سەرۆكوەزیران یان سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی بێت


په‌یام

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، دلێر ماوەتی لە بارەی پشكی یەكێتی لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم و داواكاری وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان قسه‌ی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ كردووه‌و ده‌ڵێت، دەبێت پۆستی سەرۆكوەزیران یان سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی بێت.

دلێر ماوەتی دەڵێت " لە هەرێمی كوردستان دوو پۆستی گرنگ هەیە کە پۆستی سەرۆكوەزیران و پۆستی سەرۆكی پەرلەمانە و ئێمە ئێستا حزبی دووەمی براوەی هەڵبژاردنین لە هەرێمی كوردستان كە بەشداری حكوومەت بكەین و دەبێت یەكێك لەو دوو پۆستە گرنگە بەر یەكێتی بكەوێت"

لە دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەئێستادا لایەنە براوەكان بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان لە قۆناغی دەستپێكردنی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێدان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە 27 ساڵە لەگەڵ پارتی هاوبەشن لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی هەرێمی كوردستان چاوی لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستانەدایە كە لە خولی پێشوو بزووتنەوەی گۆڕان كە لایەنی دووەمی براوەی هەڵبژاردنەكە بوو بۆ خۆی بردبوو، لەنێویشیاندا پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چەند وەزارەتێكی گرنگی وەك دارایی و پێشمەرگە. 

303 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر