Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌وڵده‌درێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆبكرێت


په‌یام 

كازم عوقابی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌وڵده‌درێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیان بێت.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق سازیكرد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: ‌ئیداره‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ بچنه‌ ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا پێویسته‌ حكوومه‌تی نوێ هه‌نگاوی پێویست‌ بگرێته‌به‌ر.

عوقابی له‌باره‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدان و وتیشی: هه‌وڵده‌درێت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر سه‌ربه‌هه‌رێم بن.

دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌یان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژووكرد له‌باره‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و ده‌روازه‌ سنووریانه‌ به‌ به‌غدا، هه‌ڵویستی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ زۆر ئه‌رێنیی بووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ندێك ڕێگری هه‌یه‌.

303 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر