Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەموو ئەوانەی رێكلامیان بۆ جگەرەی مارلبۆرۆ ده‌كرد بەهۆی جگەرەوە مردن


په‌یام 

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی جه‌زیره‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ هەموو ئەو پیاوانه‌ی له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا رێكلامیان بۆ جگه‌ره‌ی مارلبۆرۆ  ده‌كرد به‌نه‌خۆشی سییه‌كان مردوون. 

جه‌زیره‌ ده‌ڵێت: دەیڤد میلەر ئەو پیاوەی لە شەست و حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو ریكلامی بۆ جگەرەی مارلبۆرۆ دەكرد لە ساڵی ١٩٨٧ لە نیوهامشەری ئەمریكا بە هەڵاوسانی سی و بە هۆی زۆر جگەرە كێشانەوە، مرد.

هاوكات واین ماكلارین، كە ماوەیەك ڕیكلامی بۆ (مارلبورۆ) كردووە، ساڵی ١٩٩٩ بە هەمان شێوە بە شێرپەنجەی سی مردووه‌ز 

دیڤد ماكلین یه‌كێكی دیكه‌ بووه‌ له‌ ئه‌كته‌رانی رێكلامی جگه‌ره‌كه‌ و ساڵی ١٩٩٥ لە كالیفۆڕنیا بە شێرپەنجەی  سی مرد، 

به‌ پێی زانیارییه‌كان ماكلین ڕۆژانە پێنج پاكەت جگەرەی كێشاوە.

دیك هامەر یش بە هەمان شێوە ساڵی ١٩٩٩ لە كالیفۆڕنیا بە شێرپەنجەی سی مردووه‌. 

دوایین كەسیان ئیریك لاوسۆن ە كە حەفتاكان و سەرەتای هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو ڕیكلامی بۆ جگەرەی مارلبۆرۆ دەكرد، سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی گیرانی كونی سییەكانیەوە مرد.

لاوسۆن لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە جگەرە كێشان كردبوو.

 

1364 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر