Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داواده‌كرێت پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنی خاشقچی بكه‌ن


په‌یام 

میشێل باچێلێت كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات، پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی كوشتنی‌ جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی به‌شدارییان پێبكرێت و شوێنی ته‌رمی خاشقچی ئاشكرا بكرێت. 

باچێلێت كوشتنی خاشقچیی به‌ تاوانێكی بێڕێزانه‌ ناوبرد و جه‌ختی كرده‌وه‌، پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بۆ ئه‌و تاوانه‌ ئه‌نجامبدرێت و ئه‌نجامده‌رانی به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێت.

باچێلێت بانگه‌وازی كرد، پسپۆڕانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌شدارییان پێبكرێت له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا و وتی: به‌ستایشه‌وه‌ پێشوازی له‌ هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیا و سعوودیه‌وه‌ ناویان دراوه‌ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچییه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: داوا له‌ به‌رپرسانی سعوودی ده‌كه‌م بێ دواكه‌وتن و خۆدزینه‌وه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌، شوێنی ته‌رمی خاشقچی ئاشكرا بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی 2ی تشرینی یه‌كه‌م جه‌مال خاشقچی نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست و ڕۆژنامه‌نوسی دیاری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی به‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌ ئیستانبوڵ، جارێكی دیكه‌ نه‌بینرایه‌وه‌و‌ دوای 18 رۆژ به‌رپرسانی سعوودی كوژرانی خاشقچییان له‌نێو بینای كۆنسوڵخانه‌كه‌دا راگه‌یاند و تا ئێستاش نازانرێت ته‌رمی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ له‌كوێیه‌.

170 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر