Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌وه‌ی نوێ له‌ بایكۆتی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پاشگه‌زبویه‌وه‌


په‌یام 

جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ بڕیاری بایكۆتی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پاشگه‌زبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ رایگه‌یاند  له‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا له‌ سلێمانی، بڕیاردراوه‌ په‌رله‌مانتاره‌كانیان به‌شداری خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌شداری‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت ناكه‌ن به‌ڵكو به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند نه‌وه‌ی نوێ بایكۆتی په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم  ده‌كات هۆكاره‌كه‌شی بۆ ساخته‌كاری زۆری هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌.

253 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر