Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا: خاشقچی له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ نێو كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌


پەیام 

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ ئیستانبوڵ، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و  ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ خاشقچی به‌ پلانێكی پێشتر داڕێژراو هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بۆ كۆنسوڵخانه‌ خنكێندراوه‌. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵدا هاتووه‌، "تەرمی خاشقچی دوای ئەوەی کە کوژراوە، لەتوپەت کراوە و لەناوبراوە".

له‌ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌،"رای گشتی پرسیاری ئەوە دەکات کە هاوکارە ناوخۆییەکەی رووداوی کوشتنەکەی خاشقچی کێ بووە و ئێمەش هەمان پرسیارمان لە هەمان رۆژدا بۆ دروست بوو". 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، "سەبارەت بەوەی کە هاریکارێکی خۆجێیی لە رووداوەکە بوونی هەبێت، هیچ راگەیەنراوێکی کاربەدەستانی سعوودیە لەوبارەیەوە بوونی نییە".

سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ کە "جارێکی دیکە جەختمان کردەوە لەوەی کە ئەو گومانلێکراوانەی لە سعوودیە دەستگیر کراون، رەوانەی تورکیا بکرێنەوە". 

174 جار خوێندراوەتەوە
31/10/2018

بابەتی زیاتر