Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ساڵێكدا ملیۆنێك و 750 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌مریكا

له‌ساڵی 2016دا به‌ڕێگای یاسایی و نایاسایی ملیۆنێك و 750 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌مریكا و ئه‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی دوایین داتاكانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ریی ئه‌مریكا ئاماده‌كراوه‌، له‌ساڵی 2011ه‌وه‌ تائێستا لێشاوی كۆچ بۆ ئه‌مریكا له‌زیادبووندایه‌ و ساڵی 2016 ملیۆنێك و 750 هه‌زار كۆچبه‌ر گه‌یشتووته‌ ئه‌و وڵاته‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ به‌شی زۆری كۆچبه‌ران له‌ ئه‌مریكای باشووره‌وه‌ روویان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌ كه‌ به‌هۆی خراپی باری ئابوورییه‌وه‌ وڵاته‌كانیان به‌جێده‌هێڵن. له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2011دا 335 هه‌زار كه‌س به‌ باشووری ئه‌مریكاوه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ئه‌مریكا، له‌ 2016دا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ 668 هه‌زار كۆچبه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ له‌ساڵی 2016دا زۆرترین كۆچبه‌ر له‌ مه‌كسیكه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 196 هه‌زار بووه‌ روویان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌، دوای ئه‌و هیندستان به‌ 194 هه‌زار كۆچبه‌ر و دوای ئه‌ویش چین دێت به‌ 171 هه‌زار كۆچبه‌ر.


76 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر