Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: نامانه‌وێت له‌ سه‌پاندنی سزاكانمان به‌سه‌ر ئێراندا؛ هاوپه‌یمانه‌كانمان زیانیان به‌ربكه‌وێت


په‌یام

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن سەبارەت بەو سزایانەی کە ئەمریکا بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت رایگەیاند "دەمانەوێت لە توندترین ئاستدا فشار (لە ئێران) بکەین، بەڵام نامانەوێت دۆست و هاوپەیمانەکانمان زیانیان بەربکەوێت".


جۆن بۆڵتن جەختی لەوەکردەوە کە دەیانەوێت سزا بخەنە سەر هەناردەی ئێران و وتی: "دەمانەوێت لە توندترین ئاستدا فشار (لە ئێران) بکەین، بەڵام نامانەوێت دۆست و هاوپەیمانەکانمان زیانیان بەربکەوێت".

تیشکی خستەسەر ئەوەش کە ئیدارەی ئەمریکا لەوە تێدەگات ژمارەیەک لە وڵاتان کە لە رووی جوگرافیاوە لە ئێران نزیکن "ناتوانن دەستبەجێ هاوردەیان لە ئێرانەوە بۆ سفر دابەزێنن". 

جۆن بۆڵتن باسی لەوەشکرد کە تەنها باس و خواسی سزاکان لەئیستادا کاریگەرییان کردووەتە سەر ئابووریی ئێران.  

118 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر