Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سنووره‌كانی ئه‌مریكا-مه‌كسیك كرد


په‌یام

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد بە مەبەستی وەستاندنی کاروانی کۆچبەران لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوە، ١٠-١٥ هەزار سەرباز رەوانەی سنووری مەکسیک دەکات.


سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە کە رێگە بە هاتنە ژوورەوەی ئەو کاروانە لە کۆچبەران کە لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینەوە هاتوون، بۆ ئەمریکا نادەن و وتی: "لەپاڵ هەریەک لە هێزەکانی چاودێرییکردنی سنوورەکان و یەکەکانی پاراستنی گومرکەکاندا، ١٠ بۆ ١٥ هەزار سەرباز رەوانە دەکەین. هیچ کەسێک لە سنوورەکانەوە نایەتە ژوورەوە. رێگە  بە هاتنە ژوورەوەی ئەم کەسانە نادەین".

جگە لەوەش دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد، بە جددی بیر لە بڕینی ئەو هاوکارییانەی واشنتۆن بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین دەکەنەوە کە رێگەیان بە درووستبوونی ئەم کاروانە و بەردەوامبوونیان لەسەر هاتنیان داوە.

له‌ كاتێكدا ئه‌و ره‌وانه‌كردنه‌ سه‌ربازییه‌ی پنتاگۆن بووه‌ته‌ جێی مشتومڕ، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌ میانی ساڵانی رابردوودا له‌ دوای ئه‌فغانستان به‌ زۆرترین گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازیی داده‌نرێت. به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان، ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان 15 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه‌ و له‌ عێراق پێنج هه‌زار و 200 و له‌ سووریا دوو هه‌زار.

79 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر