Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: سعودییه‌كان ناپاكییان به‌رامبه‌ر به‌ من نه‌كردووه‌


په‌یام

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كێشه‌ هزرییه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا له‌ كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی سعوودیه‌ ناپاكی به‌رامبه‌ر ئه‌و كردووه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ  رایگه‌یاند: "ناپاكیان به‌رامبه‌ر من نه‌كردووه‌، هیوادارم ئه‌مانه‌ هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێن، ژماره‌یه‌كی زۆر راستی له‌به‌رده‌مماندا هه‌ن و لێیان ده‌كۆڵینه‌وه‌. ئه‌وان (سعوودییه‌كان) ناپاكیان به‌رامبه‌ر من نه‌كردووه‌، له‌وانه‌یه‌ ناپاكیان به‌رامبه‌ر خۆیان كردبێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م كاره‌ چی ده‌بن".

لای خۆیشیه‌وه‌ جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پاڵادینۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ دوور له‌ چاوی كامێراكان له‌ پنتاگۆن ئه‌نجامی دا له‌باره‌ی دوا راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی وتی: "وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بین له‌ زانیاری كۆكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف. له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌".

119 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر