Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای هه‌نگاریا بڕیاری بێتاوانی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ركرد كه‌ له‌ په‌نابه‌رانی ده‌دا


په‌یام

له‌ هه‌نگاریا بڕیاری‌ بێتاوانی بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌رچوو كه‌ به‌ ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران سزا درابوو.

دادگای‌ باڵای هه‌نگاریا بڕیاری بێتاوانیی بۆ (پیترا لاسزلۆ) ژنه‌ ڕۆژنامه‌نووس ده‌ركرد كه‌ پێشتر به‌ ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری هه‌نگاریا ‌و سڕبیا سزا درابوو.

له‌ هه‌شتی ئه‌یلوولی 2015ـه‌دا، (پیترا لاسزلۆ) ڕۆژنامه‌نووسی هه‌نگاری له‌ كاتی گه‌یشتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه‌ی‌و سڕبیا، له‌ دوو حاڵه‌تدا قاچ ده‌خاته‌ به‌ر منداڵێك‌و پیاوێكیش كه‌ منداڵێكی به‌ باوه‌شه‌وه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ و سه‌رزه‌نشت بووه‌وه‌‌و هه‌ر ئه‌و كاتیش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ ته‌له‌فزیۆن، ده‌ركرا.

دوابه‌دوای‌ ئه‌و ڕووداوه‌، دادگای به‌رایی بڕیاریدا (لاسزلۆ) بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بخاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌، به‌ڵام دره‌نگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دادگای باڵا له‌ بڕیارێكی نوێدا بێتاوانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی‌ ڕاگه‌یاند.

له‌ دادگاییه‌كه‌دا ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ داوای‌ لێبووردنی كردو هۆكاری‌ ئه‌و ڕه‌فتاره‌یشی بۆ ترسی له‌ شه‌پۆلی په‌نابه‌ران گێڕایه‌وه‌، دادگای باڵاش ڕایگه‌یاند: "كاره‌كه‌ی (لاسزلۆ) نائه‌خلاقیی بووه‌، به‌ڵام ئامانجێكی خراپی له‌پشته‌وه‌ نه‌بووه‌". 

393 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر