Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. یاریده‌ده‌رێكی پزیشكی به‌تۆمه‌تی كوشتنی ده‌یان نه‌خۆش؛ سزا ده‌درێت


په‌یام

یاریده‌ده‌رێكی پزیشكیی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ده‌یان نه‌خۆش" به‌زیندانی‌ هه‌میشه‌یی سزا ده‌درێت.


داواكاری‌ گشتیی‌ ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه‌ یاریده‌ده‌ره‌ پزیشكییه‌كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ناوی‌ نیڵز هۆگڵه‌و پێشتر به‌هۆی‌ كوشتنی‌ شه‌ش له‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ به‌زیندانی‌ هه‌میشه‌یی سزادراوه‌، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ شاری‌ ئۆڵدنبۆرگه‌وه‌ تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ 97 نه‌خۆشی‌ دیكه‌شی‌ دراوه‌ته‌پاڵ.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی‌ داواكاری‌ گشتیی‌ (نیڵز هۆگڵ) له‌ چه‌ند ساڵێكدا تاوانه‌كانی‌ ئه‌نجامداوه‌و له‌ڕێگه‌ی‌ پێدانی‌ ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری‌ نادروسته‌وه‌ نه‌خۆشه‌كانی‌ كوشتووه‌، زۆربه‌ی‌ نه‌خۆشه‌كانیش به‌هۆی‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێنه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

داواكاری‌ گشتیی‌ ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ پزیشكه‌ ئه‌ڵمانیاكه‌ كراون هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ نابێت، به‌وپێیه‌ی‌ ئه‌و له‌ئێستادا به‌ زیندانی‌ هه‌میشه‌یی سزادراوه‌.


97 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر