Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مردنی دوو گه‌نجی سعودی ده‌كات له‌ نیویۆرك


په‌یام

پۆلیسی‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ مردنی‌ دوو گه‌نجی‌ سعودی‌ له‌ولایه‌تی‌ نیویۆرك.


پێگه‌ی‌ ده‌یلی‌ بێستی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكره‌وه‌ دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر دۆزرانه‌وه‌ی‌ لاشه‌ی‌ دوو ئافره‌تی‌ گه‌نجی‌ سعودی‌ له‌نزیك ڕوباری‌ هیدسۆن له‌نیویۆرك، تائێستا پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ مردنی‌ ئه‌و دوو كچه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ كه‌پێشتر داوای‌ پێدانی‌ مافی‌ نیشته‌جێبوونی‌ سیاسییان له‌ ئه‌مریكا كردوه‌.

به‌پێی‌ زانیاریه‌كانی‌ ده‌یلی‌ بێست باڵیۆزخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌واشنتۆن چه‌ند جارێك داوای‌ له‌و دوو قوربانییه‌ كردووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان، هاوكات ڕۆژنامه‌ی‌ یوئێس ئه‌ی‌ توده‌ی‌ له‌سه‌رزاری‌ باوكی‌ ئه‌و دوو گه‌نجه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌" كه‌ به‌رپرسێكی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌واشنتۆن له‌ 23ی‌ ئابی‌ ڕابردوو داوا لێكردوون به‌ره‌و سعودیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌یه‌ك ڕۆژ له‌دیارنه‌مانی‌ هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی‌.

دوو ئافره‌ته‌ سعودییه‌ كه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 16 و 22 ساڵه‌، له‌ 24ـی‌ ئابی‌ ڕابردوو له‌ولایه‌تی‌ ڤێرجینای‌ ئه‌مریكا دیارنه‌مان و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش لاشه‌كانیان له‌نزیك ڕوباری‌ هیدسۆن له‌نیویۆرك دۆزرایه‌وه‌، تائێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ئاشكراكردنی‌ هۆكاری‌ مردنه‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌.

85 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر