Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوواين زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقچی


په‌یام

كۆبوونه‌وه‌كانی داواكاری‌ گشتیی توركیا له‌گه‌ڵ هاوتا سعودیه‌كه‌ له‌باره‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه‌ بێ ئه‌نجام بووه‌.


نووسینگه‌ی داواكاری گشتی توركیا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند: جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی دوابه‌دوای چوونی بۆ نێو كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ به‌پێی پیلانێكی چوار هه‌فته‌ له‌وه‌وپێش، خنكێنراوه‌‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌.

دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ هاوتا سعودییه‌كه‌ی، داواكاری گشتی توركیا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ داواكاری‌ گشتی سعودیه‌ بێ هیچ ئه‌نجامێك كۆتاییهات.

ڕۆژی 28ی مانگ داواكاری گشتی سعودیه‌‌و وه‌فدێكی هاوڕێی بۆ تاووتوێی دۆسیه‌ی‌ كوشتنی خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس گه‌یشتنه‌ توركیا، دوای‌ چوار ڕۆژ له‌ گفتوگۆ و دیدار، ئه‌مڕۆ به‌ره‌و سعودیه‌ گه‌ڕانه‌وه‌.

داواكاری‌ گشتی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: داواكاری گشتی سعودیه‌ له‌باره‌ی‌ شوێنی ته‌رمی خاشقچی‌و بوونی پلانی پێشوه‌خته‌ بۆ كوشتنی ناوبراو هیچ وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌.
ئه‌مه‌و سعودیه‌ بانگهێشتنی سه‌ردانی داواكاری گشتی توركیای بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه‌.

114 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر