Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. سێ كه‌س به‌ زیاتر له‌ حه‌وت كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرا


په‌یام، سۆران
په‌یامنێر، ئازاد ئۆمه‌راوه‌یی

لە ڕاگەیەنراوێکدا بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له‌  سۆران بڵاویکردۆتەوە " لە ئەنجامی‌ چاودێری‌ و بەدواداچوونەکی‌ ورد و بە هەماهەنگی‌ له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتی‌ نەهێشتنی‌ ماددە هۆشبەرەکان توانیان 3 سێ کەس بە بڕی‌ 7،200 حەفت کیلو و دووسەد گرام ماددەی‌ هۆشبەری‌ جۆری‌ تریاک دەستگیر بکەن"

راشگه‌یه‌نراوه‌ "تۆمەتباران بە نیاز بوون ئەم بڕە مەواددە لە ناو هەرێمی‌ کوردستان بڵاو بکەنەوە بەڵام خۆشبەختانە توانرا  ڕەوانەی‌ بەردەم دادوەری‌ لێکۆلینەوە بکرێن."

بەهۆی هاوسنوری قەزای سۆران لەگەڵ ووڵاتی ئێران و تورکیا بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەم ڕێگایانە ماددەی هۆشبەر داخلی هەرێمی کوردستان دەکەن و بۆ ووڵاتانی تر دەی گوازنەوە.

تەنها لەماوەی 10مانگی ڕابردوو لە سنوری سۆران و قەزاکانی دەوروبەری181کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە

145 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر