Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەشناسی هەرێم هۆشیاری له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا ده‌دات


په‌یام 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە لەبارەی گۆڕانی کەشوھەوا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە ھۆی کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور کە کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان، ناسەقامگیریی کەشوھەوا دروست دەبێت.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەم کاریگەرییە لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پاشان کاریگەریی ئەو شەپۆلە زیاد دەبێت و لە رۆژی دووشەممەوە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوەیشیکردووە کە جگە لە هەورە تریشقە، بارانێکی مامناوەندیش لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەبارێت، ھەندێک جاریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا لێزمە باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش ٢ تا ٥ پلە دادەبەزێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی داھاتوودا کۆتایی پێدێت

3397 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر