Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی دزیكردنی ژنێك له‌ دوكانێكی زیوو


په‌یام 

ساتی دزییکردن لە دوکانێکی زیوگەریی لە شارۆچکەی میدیات سەربە پارێزگای ماردین لە لایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکرا.  

میدیاكانی توركیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ژنێک کە لە شێوەی کڕیاردا رووی لە یەکێک لە زیوگەرییەکانی بازاڕی زیوفرۆشان لە گەڕەکی ئاکچایکایای سەربە شارۆچکەی میدیات کردووە، بە بیانووی تاقیکردنەوەیان، ملوانکەیەکی زیوی بە زنجیرەکانییەوە، سێ ئەنگوستیلە و چاوەزارێکی دزیوە. 

لەدوای ئەوەی کە خاوەنی زیوگەرییەکە هەواڵ دەداتە لایەنی پەیوەندییدار، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەکە، بە مەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکە، دەست بەکاردەبن. 

هێزەکانی پۆلیس بە مەبەستی دەستنیشانکردنی گومانلێکراوەکە دەست بە لێکۆڵینەوە لە کامێراکانی چاودێریی زیوگەرییەکە دەکەن. 

لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت کە گومانلێکراوەکە بەشێک لەو خشڵانەی کە تاقیکردوونەتەوە، دەداتەوە دەست ئەو کارمەندەی لە دوکانەکەدا کاردەکات و بەشەکەی دیکەی، بەسوودوەرگرتن لە غافڵبوونی، پشت دەکاتە کارمەندەکە و بەنهێنی هەڵیاندەگرێت. 

لە لێدوانێکیشدا خاوەنی زیوگەرییەکە، مەهمەت زەکی پەکەدیز باسی لەوەکرد بە هۆی رووداوێکی لەوشێوەیەی دزییکردن دڵیان تەنگ بووە، تیشکی خستەسەر ئەوەش کە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە کاری زیوگەریی دەکەن و گوتی: "پێشتر بە هیچ شێوەیەک رووداوی لەو چەشنەمان بەسەرنەهاتووە. ئەوەمان دەستنیشانکرد کە کە ژنێک بە هۆی سەرقاڵییمانەوە ژمارەیەک پارچە خشڵی دزیوە. خۆزگە رووینەدایە. هەواڵمان داوەتە ئاسایش و لێی دەکۆڵنەوە". 

کارمەندی زیوگەرییەکە، مەرڤە دەنیز ئاماژەی بەوەکرد ژنێک لە شێوەی کڕیاردا داوای تاقیکردنەوەی ژمارەیەک لە خشڵەکانی کردووە و ئەویش داویەتێ. 

مەرڤە دەنیز گوتی: "وەک ئەوەی کە تاقیان دەکاتەوە و دایاندەنێتەوە، کارێکی لەوشێوەیەی کرد، منیش هەستم پێنەکرد لەو ساتەدا. سوودی لە نیازپاکییمان بینی". 

1292 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر