Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق مانگی ڕابردوو به‌ به‌های زیاتر له‌ هه‌شت ملیار دۆلار نه‌وتی هه‌نارده‌ كردووه‌


په‌یام 

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرای‌ كرد مانگی ڕابردوو ڕۆژانه‌ سێ ملیۆن‌و 469 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌.

(عاسم جیهاد) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوودا له‌ كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست‌و باشوور 107 ملیۆن‌و 530 هه‌زار و هه‌شت به‌رمیلی تۆمار كردووه‌، به‌مه‌ش تێكڕای هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی ڕۆژانه‌ی مانگی ڕابردوو سێ ملیۆن و 469 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی داهاتی به‌ده‌ستهاتووی فرۆشتنی نه‌وت له‌ مانگی ڕابردوودا هه‌شت ملیار و 55 ملیۆن‌و 257 هه‌زار دۆلار بووه‌، یه‌ك به‌رمیلیش به‌ 74 دۆلار و 912 سه‌نت فرۆشراوه‌.

هاوكات زانیاریی كێڵگه‌كانی كه‌ركووك له‌ ئاماره‌كانی كۆمپانیای سۆمۆدا تۆمار نه‌كراوه‌.

111 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر