Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا: نامانەوێت بەهۆی سزای سەر ئێرانەوە دۆستەکانمان زەرەرمەند بن


پەیام 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ینێت نایانه‌وێت به‌هۆی سزاكانی سه‌ر ئێرانه‌وه‌ زیان به‌ دۆسته‌كانیان بگه‌یه‌نن.

جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر كۆماری‌ ئیسلامیی ئێراندا ده‌یسه‌پێنێت ڕایگه‌یاند: دیانه‌وێت له‌ توندترین ئاستدا فشار له‌ ئێران بكه‌ن، به‌ڵام نایانه‌وێت دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانیان زیانیان به‌ربكه‌وێت.

له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی هزری هامڵتۆن سۆسایه‌تی كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ شاری واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكایه‌ پێشكه‌شیكرد، جۆن بۆڵتن تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌وه‌ تێده‌گات. ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان كه‌ له‌ رووی جوگرافیاوه‌ له‌ ئێران نزیكن ناتوانن ده‌ستبه‌جێ هاورده‌یان له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ سفر دابه‌زێنن.

جۆن بۆڵتن باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ته‌نها باس و خواسی سزاكان له‌ئیستادا كاریگه‌رییان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئابووریی ئێران.

216 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر