Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە کۆچبەرە مەکسیکییەکان دەکات


پەیام 

هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌ ڕێگه‌ی‌ مه‌كسیكه‌وه‌ ڕوو له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان به‌ هێزی سه‌ربازیی ده‌كات.

هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌ وڵاتانی‌ گواتیمالا هیندۆراس و سلفادۆره‌وه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ مه‌كسیكه‌وه‌ بچنه‌ ناو خاكی‌ ئه‌مریكاوه‌" سه‌ره‌ڕای‌ لێدوانه‌كانی‌ ئه‌مدوایه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ به‌جێگیركردنی‌ 15 هه‌زار سه‌رباز له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و مه‌كسیك، به‌ئامانجی‌ ڕێگریكردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت له‌و سنوره‌وه‌ بچنه‌ ئه‌مریكا.

تره‌مپ له‌ لێدوانه‌كانیدا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سزادانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ ڕێگه‌ به‌ دزه‌كردنی‌ كۆچبه‌ران ده‌ده‌ن به‌ره‌و ئه‌مریكا، ده‌شڵێت له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌دا خه‌ڵكی‌ مه‌ترسیدار هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زارتی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو بڕیاریدا زیاتر له‌ پێنج هه‌زارو 200 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی‌ سنوره‌كانی‌ نێوان وڵاته‌كه‌ی‌ و مه‌كسیك بكات به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێگریكردن له‌ شه‌پۆلی‌ كۆچبه‌ران، هاوكات بڕیاریشداوه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ بۆ 15 هه‌زار سه‌رباز به‌رزبكاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌مان ژماره‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌ ئه‌فغانستان.

147 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر