Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا.. پیاوێك له‌سه‌ر رووبه‌ری 150 مه‌تر چوارگۆشه‌ دووپشك بەخێودەکات


پەیام 

له‌توركیا پیاوێك ماوه‌ی سێ ساله‌ له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی و له‌سه‌ر رووبه‌ری 150 مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ ئورفا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌خێوكردنی دووپشك و له‌ ئێستاشداكارگه‌یه‌ك له‌ ئه‌سكیشه‌هیر دژه‌ ژه‌هر له‌و دووپشكانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.

عه‌لی یڵمازی ته‌مه‌ن 48 ساڵ له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی كساسی ناوچه‌ی خه‌لیله‌ له‌ شاری ئورفا به‌ به‌خێوكردنی دووپشكی ڕه‌ش سه‌رقاڵه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ توركیا كارێكی ده‌گمه‌ن و ترسناكه‌.

عه‌لی یڵماز به‌ ئانادۆڵی راگه‌یاندووه‌: سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پاركه‌ نیشتمانییه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌خێوكردنی 150 دووپشك له‌سه‌ر رووبه‌ری 150 مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ خوار ماڵه‌كه‌ی.

یه‌ڵماز ئێستا نزیكه‌ی 500 دووپشك كه‌ ترسناكترین ژه‌هریان هه‌یه‌ له‌نێو شووشه‌ی تایبه‌تدا به‌خێوده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ش به‌ ده‌ست هه‌ڵیان ده‌گرێت و یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا به‌شێكی دیاریكراو له‌ دووپشكه‌كان ره‌وانه‌ی كارگه‌یه‌كی ئه‌نتی سه‌رووم ده‌كات له‌ ئه‌سكیشه‌هیر و له‌وێ ماده‌ی دژه‌ ژه‌هریان لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.

ناوبراو  تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ گرنگی به‌ دووپشك داوه‌ ووتیشی: سه‌ره‌تا ده‌ستیكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی دووپشكه‌كان و دواتر بڕیاری داوه‌ ده‌ست بكات به‌ به‌خێوكردن و بازرگانیان پێوه‌ بكات.

جێی ئاماژه‌یه‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ له‌ شاری مه‌شهه‌دی ناوه‌ندی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌ناو ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌رسێ هه‌زار دووپشكدا گیرا.

1348 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر