Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌رده‌ن به‌هۆی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوه‌وه‌ ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌


پەیام 

هه‌ردوو وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌و گه‌شتوگوزاری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌رده‌ن به‌هۆی‌ لافاوه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو كه‌بووه‌ هۆی‌ گیانله‌ده‌ستدانی‌ 21كه‌س ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌. 

لینا عه‌ناب وه‌زیری‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری‌ حكومه‌تی‌ ئه‌رده‌ن سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ ڕایگه‌یاند" به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ ئه‌رده‌ن و ئه‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ی‌ دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ پێشكه‌شی‌ سه‌رۆكوه‌زیران كردووه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی‌ ئه‌رده‌ن ئاشكرایانكردوه‌، كه‌ عه‌زمی‌ موحافه‌زه‌ وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی‌ باڵا، به‌هه‌مان هۆكار وازی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ هێناوه‌.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ دوو وزیره‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئه‌رده‌ن دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌سێشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌و وڵاته‌ دوای‌ تاووتوێكردنی‌ ڕووداوه‌كه‌، داوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زیره‌كه‌ی كردبوو، به‌هۆی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ ئه‌رده‌ن به‌هۆی‌ بارانبارین و لافاوه‌وه‌ 21 كه‌س كه‌زۆربه‌یان خوێندكاربوون بوونه‌ قوربانی‌ و 35 كه‌سیتریش برینداربوون، ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی‌ به‌رفراوانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

148 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر