Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و هەسەدە دەكات


پەیام 

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كات.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كار له‌سه‌ر كه‌مكرنه‌وه‌ی گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناسراو به‌ (هه‌سه‌ده‌) ده‌كات.

(شۆن ڕیان) وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌ داعش له‌ ئه‌ژماری‌ خۆی له‌ ماڵپه‌ڕی تویته‌ردا نووسی "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان، له‌گه‌ڵ توركیا ‌و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا له‌ په‌یوه‌ندییداین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات پێویسته‌ هه‌مووان ئێستا ته‌نها جه‌خت له‌ شكستپێهێنانی داعش بكه‌نه‌وه‌.

سوپای توركیا له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پێگه‌كانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) كه‌ به‌ بڕبڕه‌ی پشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داده‌نرێت له‌ باكووری سوریا بۆردومان كرد، له‌ هه‌نكاتیشدا ئه‌نكه‌ره‌ نیازی خۆیشی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی‌ سه‌ربازیی دژ به‌ هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكوور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئاشكرا كرد.

105 جار خوێندراوەتەوە
01/11/2018

بابەتی زیاتر