Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ده‌غه‌ی فڕۆكه‌وانیی له‌ نێوان سنووری هه‌ردوو كۆریادا چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌


پەیام 

قه‌ده‌غه‌ی فڕۆكه‌وانیی و مانۆڕی سه‌ربازیی له‌ نێوان سنووری هه‌ردوو كۆریادا چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێی ڕێكه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی مانگی ڕابردووی نێوان سه‌رۆكانی هه‌ردوو وڵات، له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی‌ فڕینی فڕۆكه‌ و ڕاهێنان‌و مانۆڕی سه‌ربازیی له‌ نزیك سنووری هه‌ردوو كۆریای باكوور و باشوور چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

مانگی ڕابردوو له‌ (پیونگ یانگ)ی پایته‌ختی كۆریای باكوور كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی‌ سه‌رۆكانی كۆریای باكوور و باشوور به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌ هه‌موو جموجوڵه‌ دوژمنكارییه‌كان به‌رانبه‌ر یه‌كدی ڕێككه‌وتن.

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لابردنی خاڵه‌كانی پاسه‌وانی‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی چێنراو له‌ ناوچه‌ له‌ چه‌كداماڵێراوه‌كانیش له‌خۆده‌گرێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌، ئه‌مریكا مه‌ترسیی هه‌یه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ردوو كۆریا له‌ ئاماده‌كاریی به‌رگری سه‌ربازیی كه‌م بكاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ست ده‌كرێت ئێستا كۆریای باكوور له‌ پڕۆسه‌ی‌ له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی، خاوبووه‌ته‌وه‌.


310 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر