Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌ بە ئەمریکای وتووە خاشقچی ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیداربووە


پەیام 

له‌دوای كوژرانی جه‌مال خاشقچی له‌ كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی، باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ خاشقچی "ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیدار" بووه‌.   

ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان شازاده‌ی جێنشین و سه‌رۆكی راوێژكارانی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جارد كوشنه‌ر خستووەتەڕوو. 

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان، دوای چه‌ند رۆژێك له‌ كوژرانی رۆژنامه‌وانی سعوودیی، جه‌مال خاشقچی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ جارد كوشنه‌ر ئه‌نجامداوه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتنیش ئاماده‌بووه‌. 

بی بی سی وتوشیەتی: له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر خاشقچیدا هاتووه‌، كراوه‌ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه‌ وتوویه‌تی "ئه‌و ئیسلامییه‌كی مه‌ترسیداره‌" و به‌پێویستیشی زانیوه‌ رووداوی خاشقچی زیان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-سعوودیه‌ نه‌گه‌یه‌نێت و به‌ كوشنه‌ری راگه‌یاندووه‌ كه‌ "خاشقچی ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمینه‌".  

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ئیخوان موسلیمین ئاشكرایه‌ و شازاده‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌، ره‌نگه‌ ئه‌و قسانه‌ی كردبێت. 

هاوكات خێزانی خاشقچی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیاندا كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیان ناردووه‌، بانگه‌شه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمانیان سه‌باره‌ت به‌ خاشقچی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌ی خێزانی خاشقچیدا هاتووه‌:"جه‌مال خاشقچی ئه‌ندامی ئیخوان موسلیمین نییه‌، له‌ ساڵانی رابردوودا خودی خۆی سه‌رجه‌م ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كراون. جه‌مال خاشقچی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤێكی مه‌ترسیدار نییه‌ و بانگه‌شه‌كردنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ مایه‌ی پێكه‌نینه‌".  

419 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر