Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رانیە.. بەهۆی ئاگرەوە ٨ کەس بوونه‌ قوربانیی کە چواریان منداڵن


پەیام 

له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌زای ڕانیه‌ چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانیی و تا ئێستاش روون نییە هۆکاری ئاگرەکە چی بووە. 

وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتنی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له‌ شاری ڕانیه‌ ماڵێك ئاگری گرت‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا‌و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكردۆته‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌و ماڵه‌دا كه‌ ئاگره‌كه‌ی تێدا كه‌وتووه‌ته‌وه‌ هه‌شت كه‌سی تێدا بووه‌، ژنێك‌و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و پێنجی كه‌سی دیكه‌ش، بریندار بوون‌و بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی‌ سلێمانی كراون.

لای‌ خۆیانه‌وه‌، كه‌سوكاری ئه‌و ماڵه‌ ده‌ڵێن: مۆبایلێكی ماڵه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی زۆر بارگاوییبوونه‌وه‌ پاترییه‌كه‌ی ته‌قیوه‌ته‌وه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ره‌تا قه‌نه‌فه‌ی‌ ماڵه‌كه‌ گڕی گرتووه‌‌و دواتر ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی‌ كردووه‌.

393 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر