Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بە بەراورد بە ٦ ساڵی رابردوو؛ ئەم مانگە لە عێراق کەمترین کەس کوژراوە


پەیام 

مانگی ڕابردووش له‌ عێراق زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌ و توندوتیژییه‌كاندا كوژراون ‌و برینداربوون.

نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری‌ عێراق ناسراو به‌ (یۆنامی) ئاماری‌ قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌‌و توندوتیژییه‌كانی مانگی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، یۆنامی ئاشكرای‌ كرد مانگی ڕابردوو 69 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌‌و توندوتیژییه‌كاندا له‌ عێراق كوژراون‌و 105ی دیكه‌ش بریندار بوون.

یۆنامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا به‌ تۆماركردنی 29 كوژراو و 36 بریندار به‌رزترین ڕێژه‌ی‌ له‌ قوربانییانی مانگی ڕابردوودا تۆمار كردووه‌‌و دوای‌ ئه‌ویش به‌غدا دێت به‌ 29 كوژراو و 35 بریندار.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ئاماره‌ی‌ مانگی ڕابردووی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌‌و توندوتیژییه‌كان نزمترین ژماره‌یه‌ له‌و كاته‌وه‌ی له‌ مانگی 11ی‌ ساڵی 2012 كه‌ یۆنامی ده‌ستی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری مانگانه‌ی‌ قوربانییان كرد.

له‌وباره‌وه‌ ، (یان كۆبیچ) نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و به‌راورده‌ ئاماژه‌یه‌كی باشه‌‌و ده‌ریده‌خات كه‌ عێراق هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ بازنه‌ی‌ توندوتیژیی ده‌رده‌چێت.

136 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر