Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مەروان گەڵاڵی: لێدوانی ناراست بە ناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە


پەیام 

مه‌روان گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یوتوه‌ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ی خانه‌نشینی‌ په‌رله‌مانتاران رێزلێنانه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران و ئه‌و قسانه‌ به‌ ناراست ناوده‌بات.

مه‌روان گه‌ڵاڵی له‌ به‌شێكی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ندێ قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به‌ ناوی به‌نده‌وه‌ ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت گوایه‌ من وتبێتم پاره‌ی خانه‌نشیی په‌رله‌مانتاران رێزلێنانه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی كوردستان.

وتوشیەتی ئه‌م قسانه‌ درۆیه‌كن بۆ به‌نده‌ هه‌ڵبه‌ستراون، من ووتومه‌ مووچه‌ی شه‌ش مانگ كه‌ وه‌رده‌گیرێت یاسایه‌ بۆ هه‌موو فه‌مانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ خانه‌نیشین ده‌بن وه‌ری ده‌گرن.

 هه‌روه‌ها مه‌روان گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت من وتومه‌ بابه‌تی‌ خانه‌نشینی‌ ده‌بێ به‌ یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت و سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌ مووچه‌ی پله‌ باڵاكان ده‌ست پێبكرێت و موچه‌كه‌یان كه‌مبكرێته‌وه‌ ئه‌و كات ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ وه‌رناگیرێت. 

له‌ كۆتایی رونكردنه‌وه‌كه‌یدا مه‌روان گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی ئه‌م بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ر كرابوو به‌ڵام گه‌ره‌لاوژه‌ی فه‌یسبوك لێنه‌گه‌را و ته‌حه‌داش ده‌كه‌م له‌ هیچ شوێنێك باسی پاداشتی په‌رله‌مانتارانم كردبێت.

268 جار خوێندراوەتەوە
02/11/2018

بابەتی زیاتر